شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-10 05:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان: هەموومان بەرپرسیارین لە ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەر پەنابەرەکاندا دێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگه‌یاند بەرپرسیارێتی ئەوەی کە ئێستا بەسەر پەنابەرەکاندا دێت له‌ ئەستۆی دەسەڵاتداران و مسوڵمانانه‌ لەوەی کە نەیانتوانی لە خۆیان بگرن ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکەن و هەلی کاریان بۆ بدۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان باسی له‌وه‌ کردووە ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەخوا لە ئەو برسێتی و نەهامەتی و گرفتانەی کە ئەو پەناهێندانە تووشی بوون، چوونکە ئەگەر ئێمە لە خۆمان بگرتنایە ژیانێکی باشمان بۆ فەراهەم بهێنانایە ئەوان کۆچیان نەدەکرد.

ناوبراو وتیشی: لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دانیشتوانی ئەورووپا لە تاریکستاندا دەژیان، بەڵام کەوتنە خۆیان و ئەو نەفامیەیان بەجێ هێشت و ئەم شارستانیەتەیان بنیات نا، ئەویش پاش ئەوەی بەخۆیاندا چوونەوە و پلانی ژیانێکی باشیان بۆ ئایندە دارشت، لەو ڕۆژەوە ئەوان زیاتر بیر لە گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتن و یەکبوون دەکەنەوە".

قەرەداغی جه‌ختی له‌وه‌ش کرد: "ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ پەرتەوازە دەبین و یەک ناخوێنینەوە و خوێنی یەکتر دەڕێژین، ئەوان گرنگترین هۆکار کە پێشکەوتنی زانستییە دەستیان پێکرد و گەشەیانپێدا، ئێمە پێویستمان بەیەکبوونە، ئێمە لەم ڕۆژگارەدا پێویستمان بەوە هەیە کە لەگەڵ برا و خوشکە پەناهێندەکان کۆچبەرەکان یەکبگرینەوە و هەست بە ئازارەکانیان بکەین، با ئێمە گەڕانەوەمان بۆ ئیسلام بەباشی و گشتگیربێت، نەک تەنها بۆ مزگەوت بەڵکوو با لەگەڵ خەڵکدا نێوانمان باش بکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە