شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-08 13:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مامۆستایێکی زانکۆ: ئەردۆغان داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکات پشت لە کورد بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پڕۆفیسۆر ئەمین سایکاڵ دەڵێت بەشێکی ناکۆکییەکانی نێوان سەرۆککۆماری تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەوەیە کە ئەردۆغان داوا لە ڕۆژئاوا دەکات هاوکارییەکانیان بۆ کوردی عێراق و سووریا ڕابگرن و پشتیان لێ بکەن.

کوردپرێس:

پڕۆفیسۆر ئەمین سایکاڵ مامۆستای زانکۆی ڕۆژئاوای ئوسترالیا باسی ئەوە دەکات کە تورکیا بە توندی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دوور کەوتۆتەوە و بە ڕێژەیێکی بەرچاو پشتی بە ڕووسیا و چین بەستووە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ بە گۆڤاری سەربازیی دیفنس کنکتی وتووە تورکیا لە ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ڕۆژئاوا دوورتر دەکەوێتەوە و لە دوو زلهێزی چین و ڕووسیا نزیک دەبێتەوە.

ناوبراو بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی نێوان تورکیا ڕۆژئاوا بۆ کاروباری ناوخۆی تورکیا و کوردەکان دەگێڕێتەوە و دەڵێت ئەردۆغان داوای لە ڕۆژئاوا کردووە کە هەندێک بابەتی وەک سەرکوت کردنی دژبەرانی ناوخۆ و هەروەها کوردەکان لە عێراق و سووریا پشتگیریی ئەو وڵاتە بکەن.

مامۆستاکەی زانکۆی ڕۆژئاوای ئوسترالیا دەشڵێت ئەردۆغان داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووە کۆتایی بە هاوکاری کردنیان لەگەڵ کوردەکانی عێراق وسووریا بهێنن و پشتیان لێ بکەن چوونکە لە ڕوانگەی تورکیاوە هاوکارییەکان دەچێتە خانەی هاندانی کورد بۆ سەربەخۆیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە