نێچیرڤان بارزانی هەوڵی تیرۆر کردنی مستەفا کازمی ئیدانە دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە زمانی عەرەبی هێرش کردنە سەر ماڵی مسته‌فا کازمی ئیدانه ده‌کات و جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئه‌و کردەوە تیرۆریستییه پێشهاتێکی ترسناکه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تویته‌ر بە زمانی عەرەبی بڵاویکردەوە، هه‌وڵی شکست‌خواردووی تیرۆرکردنی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئیدانه ده‌که‌م که له رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه ماڵه‌که‌ی له به‌غدا کرایه ئامانج، سوپاس بۆ خوا کە سه‌لامه‌ته".
سەرۆکى هەرێم ئەوەى خستەڕوو کە ئه‌و کاره تیرۆریستییه پێشهاتێکی ترسناکه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌کات، جەختیش دەکاتەوە کە هێرشەکە دەرخەری ئه‌وه‌یه ئه‌نجامێکی باشی نابێت.
هاوکات سەرۆکى هەرێمى کوردستان داوا له هه‌موو لایه‌نەکان دەکات کە دان به‌خۆیاندا بگرن و ره‌وشه‌که هێور بکه‌نه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران