شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-07 05:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کازمی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی: من باشم و داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشەکە، مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە توویتەر، هەموو لایەکی دڵنیا کردەوە کە تەندروستیی باشە و نووسیوویەتی: "پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، مووشەکەکانی ستەمکاری ئیمانداران سڵ ناکاتەوە، و موویێکی ھێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان نالەرێنێتەوە لە مکووڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک و بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچکەی خۆی".

کازمی دڵنیایی دەدات کە تەندرووستی باشە و لە توویتەکەیدا نوسیوویەتی: "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە