شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-05 18:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هادی عامری: تەقەكردن لە خۆپیشاندەران ڕابگیرێت/ خۆپیشاندەرانیش دان بە خۆیاندا بگرن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو سەركوتكردنە ترسناكە دەكەین كە لەلایەن حكومەتەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەرەرانی مەدەنی دەكرێت و وتی: ئەو خۆپیشاندەرانەی ناڕازین لە دزینی دەنگەكانیان.

کوردپرێس:

هادی عامری، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان لە ساری بەغدا دەڵێت: داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەكەین بێنە سەرخەت و فەرمان دەربكەن بە وەستاندنی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران، داوا لە خۆپیشاندەرانيش دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هەینی لە نزیکی ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدرا و بە هۆیەوە ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ڕایگەیاند، 125 کەس بریندار بوون، 27 یان خەڵکی مەدەنین و ئەوانی دیکەیان هێزە ئەمنییەکان، زۆرینەی بریندارانیش برینەکەیان سووک و مامناوەندە.

هاوکات موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ناکرێت خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەپێناو تانەی هەڵبژاردن بگۆڕێت بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژی و بچوککردنەوەى دەوڵەت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانیداوە بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە گرژییەکانی نێو خۆپێشاندانەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز لە بەغدا.

لیژنەی ئامادەکاریی خۆپیشاندان و مانگرتنەكان و ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان، دوێنێ داوای لە ڕای گشتیی کرد، لە سەرجەمی پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندانی هێمنانە لەژێر ناونیشانی “هەینی دوایین هەل” ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە