کۆمەڵی دادگەری: لە عێراق و هەرێمی کوردستان وەکوو ئۆپۆزیسیۆن دەمێنینەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، لە رەوتی ئۆپۆزیسیۆن بوو لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەئدا سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بڕیاری له به‌رده‌وام بوونی كۆمه‌ڵ له ره‌وتی ئۆپۆزیسیۆن بوون له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق دا و رایشیگهیاندووە: "پشتگیریی بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌بڕێت و له‌و رووه‌شه‌وه ته‌واوی تواناكانی خۆی ده‌خاته كار."
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بڕیاریشی دا لیژنه‌یه‌كی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی له كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی ئێستا و رابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست بكات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران