شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-23 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی پێشوازیی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی: "پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەورووپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".

سەرۆكی حكوومەت هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان كردووە بە خێرایی، حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە