شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-21 16:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی بریتانیا هەڵبژاردنەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین پێشوازیی لە "مارک بریسۆن ریچاردسۆن"، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندی گشتی و خواستی ھاووڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ.

لە بەشێکی دیکه‌ی ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە