شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-21 09:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکووک دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی یەکڕیزی حزبە کوردییەکان کرا، باسی لەسەر دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دەرفەتێک بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە بە یەکگرتووی لە بەغدا خۆی بەهێز بکات، لەباەری پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوکیشەوە وتی: داوای پلە و پۆستمان نەکردووە و داوایشی ناکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر ئیمێنکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئێستا پێویستییەک هەیە، کە لە بەغدا پێکەوەبین، لەبەرئەوە هاوکشەکان لە پەرلەمانی بەغدا گۆڕاوە و دەرفەتێک بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە بۆئەوەی پێگەی خۆی بەهێز بکات و دەستکەوتەکان بەدیبێنێت.

لەبارەی داواکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکووک لەلایەن پارتیەوە وتی: داوای پلە و پۆستمان نەکردووە و داوایشی ناکەین، ئەو بابەتە دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی یەکڕیزی کوردستان کرا، دوای ئەوە بابەتی پۆست باس دەکرێت.

ئیمێنکی وتیشی: تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەکراوە سەرۆک کۆمار کێ بێت و بۆ چی لایەنێک بێت، هەمیشە وتمانە سەرۆک کۆمار بۆ کوردە و بۆ کورد دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە