شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-20 17:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا داوا لە پەرلەمان دەکات ماوەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان لە سووریا و عێراق درێژ بکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا یاداشتنامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە سەرۆککۆمار بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سووریا.

بەپێی هەواڵ کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان کردووە، کە دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە بۆ سەرۆککۆمار درێژبکاتەوە.

بەگوێرەی یاداشتنامەکە، کە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای لەسەرە تیایدا هاتووە: "هەڕەشە و مەترسییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و لە ناوچە سنوورییەکان ململانێکان ئاڵۆزتربوون."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بوونی تورکیا لەو ناوچانە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیری دەکات."

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی تورکیا ماوەی پێدانی دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سوپای وڵاتەکەیان لە عێراق و سووریا درێژکردەوە و دواتریش لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ جارێکی دیکە هەمان بڕیاردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە