شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-19 15:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌سه‌ر گران بوونی نرخی به‌نزین داوای بانگهێشت کردنی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هەرێم ده‌کرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنه‌کانی نەوەی نوێ و یه‌کگرتووی ئیسلامی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێک تایبەت بە گران بوونی نرخی بەنزین داوای بانگێشت کردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەکه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بانگگێشتێکدا کە واژۆی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی، دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئازادی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا داوا دەکەن، کە لەسەر پرسی گران بوونی نرخی بەنزین، غاز و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات.

نووسراوەکە لەلایەن، کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە کراوە و لە لێدوانێکیشیدا باسی لەوەکردووه‌، "بەهۆی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی هاوڵاتیان بووە و نرخی بەنزین و غازی ماڵان گران بووە و نەوتی سپی ساڵانە بەسەر هاوڵاتیان دابەش ناکرێت، بەپێی بڕگەی یەکەم لە مادەی 66ی پەیڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی تایبەت بەو بابەتە دەکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە