شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-19 03:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵی دادگەری بەشداری لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان رایگەیاند، به‌شداری هیچ گفتوگۆ و هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی عێراق ناکه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌کیم، وته‌بێژی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ئەمڕۆ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "به‌شداری هیچ گفتووگۆ و هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی عێراق ناکه‌ین".

شایانی باسە لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراقدا کۆمەڵی دادگەریی کوردستان تەنها یەک کورسی پەرلەمانیی بەدەست هێنا، ئەویش سۆران عومەر، کاندیدی حزبەکە بوو لە بازنەی چوار کە توانی ببێتە پەرلەمانتار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە