شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-18 15:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ: هیچ پۆست و وەزارەتێکمان لە حکوومەتی نوێی عێراقدا ناوێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق ناکات و هیچ پۆست و وەزارەتێکیشیان ناوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا، جووڵانەوەی نەوەی نوێ ، بڵاویکردەوە بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقدا ناکات، هیچ پۆست و وەزارەتێکمان ناوێت".

نەوەی نوێ وتیشی، "پێویستە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری بکرێن، تاوەکوو ئەو دوو هەڵبژاردنە نوێنەری خەڵک دیاری بکەن و پەرلەمانی داهاتوو ببێتە کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان".

جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی دادوەری ئێستای هەرێم دەکات و پێی وایە دەبێت ئەنجومەنێکی نوێ لە کۆمەڵێک دادوەری بەتوانا هەڵبژێردرێت، کە دور بن لە ئینتیمای حیزبی و پشک پشکێنەی لایەنە سیاسییەکان"، وێڕای، "ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوانی سیاسی و چالاکوان و رۆژنامەنووسان، وەک هەڵدانەوەی پەرەیەکی نوێ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە