شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-18 10:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سبەی دواین مۆڵەتە بۆ تانەدان لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە دواین مۆڵەتە بۆ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی تانەکانیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش بکەن و لەماوەی سێ هەفتەشدا وەڵامی سەرجەم تانەکان دەدەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سبەی ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان دیاریکرابوو سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، دواتریش لەماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچونەوە بە تانەکاندا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دواتریش لەماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لەکۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان رادەگەیەنرێت.

ئەندامەکەی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند دەکرێت و دواتریش بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزدەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە