لە ئاستی عێراق سەدر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و پارتی دیموکرات لەسەرووی حزبە کوردستانییەکان وەستا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌لیل عه‌دنان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، له کۆنفرانسێکی میدیاییدا رایگه‌یاند، له شه‌وی 10ی مانگه‌وه چاودێرێکی به‌هێز بووینه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه و بڕیارماندا، ئه‌نجامی به‌رایی رابگه‌یه‌نین و پابه‌ند بووین به پارێزگاریکردن له سندووقه‌کانی ده‌نگدان و هه‌موو کارمه‌ندانی کۆمیسیۆن پابه‌ند بوون به بنه‌ما ده‌ستنیشان کراوه‌کانه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: تا ئێستا ئه‌نجامی کۆتاییمان رانه‌گه‌یاندووه و له 2005ه‌وه تا ئێستا هه‌ڵبژاردنێکی به‌م جۆره به‌ڕێوه نه‌چووه. ئه‌مڕۆ کۆمیسیۆن سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی به ده‌ستی سندووقه ده‌ستنیشانکراوه‌کان راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق روونیشیکرده‌وه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی ژماردراونهتهوه و خراونه‌ته سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانی به‌رایی و ئێمه سوور بووینه له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌که و ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و ئه‌نجامی ئه‌لیکترۆنی راگه‌یه‌ندراو وه‌ک یه‌ک بوون و ئه‌نجامه‌کان وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
جەلیل عەدنان هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ک کۆمیسیۆن به‌ڵێن ده‌ده‌ین، که ئێمه پابه‌ندین به هه‌موو بنه‌ماکانی پاکی پرۆسه‌که و ناکه‌وینه ژێر هیچ کاریگه‌رییه‌کی سیاسیی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆمیسیۆن، ئه‌نجامی کورسی لایه‌نه‌کان به‌م جۆره‌یه:
سه‌درییه‌کان: 73 کورسی
سه‌ربه‌خۆکان: 38 کورسی
هاوپه‌یمانی ته‌قه‌ددوم: 38 کورسی
ده‌وڵه‌تی یاسا: 35 کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: 33 کورسی
هاوپه‌یمانی فه‌تح: 16 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 16 کورسی
هاوپه‌یمانی عه‌زم: 12 کورسی
جوڵانه‌وه‌ی ئمتیداد: 9 کورسی
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: 9 کورسی
ئیشراقه‌ی کانون: 6 کورسی
هاوپه‌یمانی په‌یمانی نیشتمانی: 5 کورسی
هاوپه‌یمانی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت: 5 کورسی
ته‌سمیم: 4 کورسی
کۆتای مه‌سیحی: 5 کورسی
هاوپه‌یمانی جهماهیرونا: 3 کورسی
بزووتنه‌وه‌ی حسم للإصلاح: 1 کورسی
پڕۆژه‌ی نیشتمانی: 2 کورسی
هاوپه‌یمانی نه‌هج: 1 کورسی
هاوپه‌یمانی گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی واست: 1 کورسی
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له که‌رکووک: 1 کورسی
پێکهاته‌ی فه‌یلی: 1 کورسی
جه‌ماهیری نیشتمانی: 1 کورسی
قادیمون: 1 کورسی
هاوپه‌یمانی هیواکانی نیشتمانی: 1 کورسی
پێکهاته‌ی شه‌به‌ک: 1 کورسی
مونتجی نیشتمانی: 1 کورسی
پێکهاته‌ی سابیئه: 1 کورسی
جووڵانه‌وه‌ی بیلادی: 1 کورسی
مافه‌کان: 1 کورسی
پێکهاته‌ی ئێزدی: 1 کورسی
ئیقتدار: 1 کورسی
ره‌وتی فوراته‌ین: 1 کورسی
وه‌فا و ته‌غییر: 1 کورسی
به‌ره‌ی تورکمانی عێراق: 1 کورسی
سه‌نه‌دی نیشتمانی: 1 کورسی
کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان: 1 کورسی
بۆچوونی بەکارهێنەران