نێچیرڤان بارزانی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان: دەبێت لە ڕێگای یاساییەوە هه‌ر تێبینییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، یه‌کلا بکرێنه‌وه
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، کۆبووه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامه‌کانی، دۆخی عێراق به‌گشتی و پێشبینییه‌کان بۆ داهاتوی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات تاوتوێ کران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی لێ بکه‌وێته‌وه که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ته‌واوی پێکهاته‌کان بێت و ئارامی و سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری بۆ عێراقییه‌کان دابین بکات، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون که پێویسته هه‌ر تانه و تێبینییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، به ڕێکاره یاسایییه‌کان یه‌کلا بکرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و ده‌ستخۆشی له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق "یونامی" کرد بۆ ڕۆڵی به‌رچاویان له چاودێری کردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و یارمه‌تیدان و پشتگیری کردنی عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران