لایه‌نه کوردییه‌کان پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ن کێ بکه‌نه سه‌رۆک کۆماری عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتى دیموکراتى کوردستان به‌فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى سه‌رۆک کۆمارى داهاتووی عێراق ڕاگه‌یاند و ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: "سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد دهبێتو لایه‌نه کوردیه‌کان پێکه‌وه گفتوگۆده‌که‌ن کێ بکه‌نه سه‌رۆک کۆمارى داهاتوو".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند: "پۆستى سه‌رۆک کۆمار پشکى کورده ئه‌مه وه‌ک عورفێکى لێهاتووه و قسه‌ى له‌سه‌ر ناکرێت، له‌ناو کوردیش‌دا وه‌ک پێشتر لایه‌نه کوردستانیه‌کان پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین و که‌سێک وه‌ک نوێنه‌رى هه‌موو کورد دیاری ده‌که‌ین بۆ ئه‌و پۆسته".
له‌باره‌ى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتوو زێبارى وتى: "هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌ستیپێکردووه و گفتوگۆى سیاسى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستیپێکردووه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا شاندێک ده‌نێرینه به‌غدا و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه براوه‌کان ده‌که‌ین و وه‌ک پارتیش ئه‌گه‌رچى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنمان قبووڵ کردوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان به‌دڵى ئێمه نه‌بووه و ده‌کرا زۆر باشتربێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران