وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە پایتەختی سڕبیا کۆبوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو هاوتا توركیه‌كه‌ی له‌شاری به‌لگراد کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له شاری به‌لگرادی پایته‌ختی سڕبیا و له‌میانه‌ی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن به‌بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌كه کۆ بوونەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فوئاد حسێن لەو کۆبوونەوەدا داوایكردوه، رێكاره‌كانی گه‌شت كردن له‌لایه‌ن توركیاوه ئاسان بكرێن و ئاسانكاری بكه‌ن بۆ رێگه‌دان به هاوڵاتییانی عێراق كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
شایانی باسە ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن له وڵاتی سڕبیا به‌به‌شداریی چه‌ندین وڵات له‌وانه‌ش عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران