شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-11 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەسی دووەمی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش  لە دەرەوەی عێراق دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کەسی دووەمی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش  لە دەرەوەی عێراق دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، لە تویتێکدا ئاشکرای کرد: "لە کاتێکدا چاوی پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئاسایشییەکان بە وریاییەوە کاری بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان دەکرد، باڵی سەرەکیی ئەوان لە دەزگای هەواڵگری، سەرقاڵی جێبەجێ کردنی یەکێک لە قورسترین ئەرکەکان بوو لە دەرەوەی سنوورەکان، بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو بە سامی جاسم، بەرپرسی دارایی داعش".

هاوکات شانەی ئاسایشی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد، سامی جاسم محەمەد جەعاتە عەجوز جبووری، کە نازناوەکەی ئەبوو ئاسیا بووە، بەرپرسی دۆسیەی دارایی و ئابووریی رێکخراوی داعش بووە.

شانەی ئاسایشی عێراق روونیکردووەتەوە، "تۆمەتبار لە کردەیەکی نموونەییدا لەلایەن هێزە نەبەردەکانمانەوە لە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و لە کردەیەکی تایبەتدا لە دەرەوەی سنوور، دەستگیرکرا".

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، سامی جاسم دیارترین داواکراوی نێودەوڵەتی بووە و نزیک بووە لە لیژنەی رێگەپێدراو بۆ بەڕێوەبردنی رێکخراوەکە و عەبدوڵڵا قرداشی سەرۆکی رێکخراوەکە.

سامی پێشتر چەندین بەرپرسیارێتیی لەنێو داعشدا هەبووە، لەوانەش، یاریدەدەری ئەبووبەکر بەغدادی، هەروەها بەرپرسی دیوانی بەیتولمال بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە