مەسروور بارزانی: متمانەی تەواوم بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند متمانەی تەواوم بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە توویتێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد .
مەسروور بارزانی لە توویتەکەیدا دەڵێت: "سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداری کردنی بەهێزیان له دهنگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له ڕۆژی یەکشەممە".
بۆچوونی بەکارهێنەران