شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-07 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆزجان یڵدز ئەندامی باڵای PKK لە گاڕە کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە ئۆزجان یڵدز ئەندامی باڵا و بەرپرسی قەندیلی PKK لە گاڕە کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئەنجامی دا، توانیویانە ئوزجان یڵدز کە یەکێکە لە بەشداربووانی پەلامارەکەی ساڵی ٢٠١٢ی ناوچەی داغڵجا سەربە دیاربەکر کە گیانلەدەست دانی هەشت سەربازی تورکیای لێکەوتەوە؛ بکوژێت.

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕاشیگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئۆزجان یڵدز کە ناوە نهێنییەکەی ''دکتۆر رۆدی'' بووە کوژراوە.

ئۆزجان یڵدز کە لە ساڵی ١٩٩٩دا، پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە، و لە ساڵی ٢٠١٣دا چووەتە باکووری عێراق و لە ناوچەکانی وەک قەندیل، ئاڤاشین و شنگال بەناو بەرپرسی رێکخراوەکە بووە.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند: یڵدز کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاوە چاودێری دەکرا، ساڵی رابردوو بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی گارە ئەرکی پێ درابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە