شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-06 21:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەردانی نوێنەرانی ENKS بۆ ئەمریکا، بۆ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکانە

پوختەی هەواڵ

بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: مافی گەلی کورد لە سووریا تەوەری سەرەکیی دانوستانی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و دیپلۆماتکاران

بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: مافی گەلی کورد لە سووریا تەوەری سەرەکیی دانوستانی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و ئەورووپی لە واشنتۆن بوو.

قەدری جان ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە قامیشلۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئامانجەکانی سەردانی شاندی هاوبەشی ئەنەکەسە و ئەنجومەنی دژبەرانی حکوومەتی سووریا بۆ واشنتۆن و ڕایگەیاند: دکتۆر عەبدولکەریم بەشار و جەنابی ئیبراهیم برو دوو نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی لەگەڵ هاوپەیمانیی دژبەرانی حکوومەتی سووریابوون کە لەسەردانەکەیاندا هاوڕێ لەگەڵ شاندی دژبەران بۆ واشنتۆن و نیویۆرک چەندین دیداری گرینگیان لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی ئەورووپی و ئەمریکی ئەنجام دا و لە کۆبوونەوەکانیاندا پرسی کوردی سووریا تەوەری سەرەکی بوو.

ناوبراو وتیشی: مافی گەلی کورد لە سووریا تەوەری سەرەکیی دانوستانی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و ئەورووپی لە واشنتۆن بوو.

قەدری جان ڕاشیگەیاند: پەیوەندیی دیپلۆماتیک سەرەکیترین ڕێگای بەرجستە کردنی پرسی کوردە لە جیهاندا و ئەولەویەتی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە