شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-06 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: لەگەڵ پارتی هیچ رێککەوتنێکمان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی هیچ رێککەوتنێکیان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقەوە نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و لەنێو کوردیش پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، هیچ رێککەوتنێکیش لەگەڵ پارتی نەکراوە بۆ ئەوەی ئەو پۆستەیان پێبدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیاریی پشتڕاستنەکراوە بڵاوک رایەوە کە گوایە پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، کە لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقدا، پۆستی سەرۆککۆمار بدرێتە بۆ پارتی بێت و سەرجەم پۆستە حکومییەکانی دیکە، بۆ یەکێتیی بن. بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: "ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە هەڵەن".

بەپێی بەرکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەم کابینەیەی حکوومەتی عێراق، پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سێ وەزیر، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و چەند پۆستێکی دیکەی حکوومی و سەربازی پشکی کورد بوون.

لە ساڵی 2005ەوە و لە یەکەم کابینەی حکوومەتی عێراقی دوای رووخانی حکوومەتی بەعس، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کورد و لەنێو کوردیش پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، مام جەلال لە ساڵی 2005 تاوەکوو 2014 سەرۆککۆماری عێراق بوو، دواتر لە 2014-2018 فوئاد مەعسووم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو پۆستەی وەرگرت، لە 2018ەوە تاوەکوو ئێستاش بەرهەم ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، سەرۆککۆماری عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە