شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-28 05:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ویسام حەردان سەرپەرشتیارى سەرەکیی کۆنگرەکەى هەولێر لە پۆستى سەرۆکى سەحوە دوور خرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەى دامەزرێنەرى سەحوەى عێراق دوورخستنەوەى ویسام حەردان سەرپەرشتیارى سەرەکیى کۆنگرەکەى هەولێرى لە پۆستى سەرۆکى سەحوە راگەیاند.

کوردپرێس: بەپێی نوسراوێکى دەستەکە کە ئاڕاستەى ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بڕیار دراوە لەسەر راسپاردنى شێخ محەمەد عەلى سلێمان بۆ رایکردنى کاروبارى سەحوە لەشوێنى ویسام حەردان.

ویسام حەردان سەرۆکی سەحوەکانی عێراقە، رێبەرێکی عەشایەرییە لە ئەنبار و هاوپەیمانی ئەمەریکییەکان بووە لە سەردەمی مالیکی.

ناوبراو پاش هەڵای کۆنگرەکەى هەولێر بێئاگایی پێشوەختەی خۆی لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکە راگەیاندووە، بەڵام هەر لەو رۆژەدا وتارێک بەناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە لە رۆژنامەیێکی ئەمەریکی داوای ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە