شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-25 17:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا خۆی ئامادەی هێرشێکی دیکە بۆسەر باکووری سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی عەرەبی دانیشتووی باکووری سووریا دەڵێت: چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە لە بەرژەوەندیی تورکیا نییە و ئەم وڵاتە هەموو هەوڵێک دەخەتەگەڕ بۆ ئەوەی لە سووریا بوونی هەبێت.

«لورنس الشعیر» ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی قامیشلو لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ئەگەری هێرش دووبارەی تورکیا و گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر باکووری سووریا بە کوردپرێسی وت: هەڕەشەیێکی جیدی هەیە، چوونکە تورکیا حزبی داد و گەشەپێدان دوژمنی خەڵکی سووریا و بەتایبەت ئیدارەی خۆسەرە و لەلایەکی دیکەوە دەیهەوێت زەبر لە کورەکان بدات.

ناوبراو وتیشی: تورکیا پێبەندی هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی نییە و مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر سووریا و دوور نییە کە دەست درێژیەکی دیکە دەست پێبکات؛ بەتایبەت لەم کاتەدا کە باس لەوە دەکرێت کە ئەمریکا و ڕووسیا بەتەمای ڕێگاچارەیەکن بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو قەیرانەکانی سووریا.

لورێنس شەعیر زیاتر وتی: چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بەو واتایە دێت کە دەبێت تورکیا لە سووریا بکشێتەوە و ئەنقەرەیش ئەمە دەزانێت بۆیە ڕەنگە بە قبووڵ کردنی هەندێک لە داخوازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی خۆی ئامادەی هێرشێکی دیکە بکات بۆسەر باکووری سووریا.

ئەم ڕۆژنامەنووسە جەختی کردەوە: دە ساڵە تورکیا هەموو توانای خۆی بەکار گرتووە کە درێژە بە پاوانخوازییەکانی خۆی بدات، بەو ئامانجەی کە هەم شارە کوردنشینەکان داگیر بکات هەم هاووڵاتییانی کورد لە زێدی خۆیان ئاوارە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە