شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-25 14:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق: له‌ دوێنێوه‌ 33 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 33 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 1312 تووشبووی دیکه‌ تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 1312 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.991.628 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 5310 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 33 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 6 که‌سیان له‌ هه‌ولێر، 4 که‌سیشیان له‌ سلێمانی، یه‌ک که‌سیشیان له‌ دهۆک بوو، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 4.623.339 ژه‌م.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە