شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-22 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ناوچەی کەلار هێزێکی چەکداری هێرشی کردە سەر بنکەی هێزێکی پێشمەرگە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەرێگەیەکى نێوان شارۆچکەى کفرى و کەلار و لە هێرشێکى هێزێکى چەکدارى نەناسراودا دوو هاووڵاتى کوژران کەیەکێکیان پیشەى پۆلیسە و هاوڵاتییەکى تر بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە بەرپرسی كۆمیتەی یەکێتی لەكفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "لە هێرشى هێزە چەکدارەکەدا دوو هاوڵاتى کوژراون و یەکێکى تر بریندار بوو".

ئاماژەى بەوەش کرد "چەكدارەكان كەتەقەیان كردووە جلی سەربازیان لەبەر بووە و ١٠ بۆ ١٥ كەس بوون و ریشیان درێژ بووە".

وتیشى "ئێستا ئاسایش كەوتووەتە دوایان، چەكدارەكان بەرەو ناحیەی ئاوە سپی هەڵهاتوون".

ئێن ئاڕتى ئاماژەى بەوە کرد "هێزە چەکدارەکە بازگەیێکى داناوە و تەقەیان کردووە و لەئێستاشدا تەرمى یەکێک لە کوژراوەکان گەیشتووتە نەخۆشخانەى کەلار".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە