شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-31 10:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سووتانی دارستانەکانی دێرسم بە دەستی ئەنقەست بووە و دەیان ساڵە بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەسەر سووتانی دارستانەکانی دێرسم دەڵێت: سووتانی دارستانەکانی دێرسم بە دەستی ئەنقەست بووە و ساڵەهایە درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چەند توویتیکدا رەخنەی لە حکوومەتی تورکیا گرتووە و دەڵێت کە بە دەستی ئەنقەست ئەو دارستانانە دەسووتێنرێن.

ناوبراو دەڵێت: "کۆنترۆڵنەکردنی ئاگری دارستانەکانی دێرسم بێ توانایی نییە. زۆربەی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە دەستی ئەنقەست دەسووتێنرێت و رێگەش نادرێت ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت. ئەمە سیاسەتێکی فەرمییە دەیان ساڵە بەردەوامە.

دەمیرتاش دەشڵێت: بەداخەوە کە هەمووان ئەم راستییە دەزانن بەڵام بوێریی باسکردنیان نییە. ساڵی 1938 بە چ هۆکارێک بۆردوومانکرابێت، ئەو دارستانانەش بە هەمان هۆکار دەسووتێنرێن".

دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی توویتەکەیدا نووسیوێتی، هەروەک چۆن دڵی لە میلاس، مارماریس و ماناڤگاتدایە، بە هەمانشێوەش دڵی لەگەڵ خەڵکی دێرسم، باشکالە و شەمزینان لێدەدات.

ناوبراو هاوکات ئاماژەی بە جیاکاری ناوچەیی لەلایەن حکوومەتەوە کردووە و نووسیوێتی: ''بەدڵنیاییەوە کۆتایی بەو سیاسەتە دەهێنین کە دابەشکاری دەخەنە نێو وڵات و خەڵک. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو ئەوانەی خوازیاری دیموکراسی و ئاشتەوایین دەست بخەنە نێو دەستی یەکدی و لە تەک یەکدیدا بوەستن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە