شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-30 09:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق: جێبەجێ کردنی رێککەوتنی شنگال لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پلاسخارت گوتی: "جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال و نەینەوا و هەموو عێراقە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین هێنس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە تەلەفزیۆنی کوردستانی 24ی رایگەیاند، داوا لە حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کار بکەن بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی شنگال.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتیشی: "رێککەوتنی شنگال زۆر گرنگە، بەداخەوە بەرەوپێشچوونێکی کەم لە جێبەجێ کردنیدا دەبینین. داوا لە لایەنەکان، لە بەغدا و هەولێر و ئەوانەشی لە ناوچەکەن دەکەم، هەوڵەکانیان خێراتر بکەن بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە