شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-29 05:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری فەرەنسا گەیشتە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە سەرۆککۆماری فەرەنسا ئامادەبوون.

لە فڕۆکەخانەی هەولێر پاسەوانانی شەرەف ئامادەبوون و بە رێوڕەسمی سەربازی پێشوازییان لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد. هاوکات چەند کەسێکیش بە جلوبەرگی کولتووریی پێکهاتە جیاوازەکانەوە پێشوازییان لە سەرۆکی فەرەنسا کرد.

ماکرۆن لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەیدا ئێوارەی رۆژی شەممە رایگەیاند دەچمە هەولێر و سبەی سەردانی هێزەکانمان دەکەم و دواتریش سەردانی موسڵ دەکەم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە