نێچیرڤان بارزانی: ئومێده‌وارین ئه‌نجامی لوتکه‌ی بەغدا خزمه‌تی سه‌قامگیریی و مافی سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوازه‌کانی عێراق بکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لوتکه‌ی به‌غدا بۆ هاوکاری و هاوبه‌شی بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند ئومێده‌وارین ئه‌نجامی لوتکه‌ی بەغدا خزمه‌تی سه‌قامگیریی و مافی سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوازه‌کانی عێراق بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرڕۆکی هەرێمی کوردستان له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "پێشوازی له لوتکه‌ی باڵای به‌غدا ده‌که‌ین و ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گرنگ ده‌نرخێنین، ئومێده‌واریشین ئه‌نجامی لوتکه‌که خزمه‌تی سه‌قامگیریی و مافی سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوازه‌کانی عێراق بکات".
له‌و په‌یامه‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌ش کردووه، "هیوادارین کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه رۆڵی پێشڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه و ببێته بنه‌مایێک بۆ زیاتر به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران