شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-28 12:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی: داوامان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە کە پشتگیرى لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراقەوە داوایان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە کە پشتگیرى لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ شەممە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى پێشکەش کردنى وتارێک لە لوتکەى بەغدا ئاماژەى بەوە کرد، داوایان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە کە پشتیوانى لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق بکەن کە لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

کازمی وتیشى "پێویستە خاکی عێراق بۆ ململانێى هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەکارنەیەت و نەبێتە هەڕەشەیێک بۆ سەر هیچ لایەنێک".

سەرۆکوەزیرانى عێراق روونیکردەوە کە گەلی عێراق بەهاوکاری نێودەوڵەتی بەسەر رێکخراوی داعشدا سەرکەوتووە و ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوان بەڵێنیان بە گەل داوە جارێکی تر رۆڵ بۆ عێراق بگێڕنەوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە