شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-28 09:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کارتێکەریی خراپی لە سەر ڕەوشی کوردی سووریا دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا بە کوردپرێسی گوت: پێویستە لەم قۆناغەدا کە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاریی ڕیشەیی دەڕوات، کوردی سووریا زیاتر یەک بگرن و ستراتیژێکی هاوبەش بۆ داواکارییەکانیان دەستەبەر بکەن.

کوردپرێس:

دوکتور تارق خێرەکی جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە گەڕانەوەی تاڵەبان و کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ئەگەری دووپات بوونەوەی هەمان سناریۆ لە سووریا کرد و گوتی: بێگومان گەڕانەوەی تاڵەبان بۆ ئەفغانستان پاش ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئەو گرووپە ئەنجام بوو و ئەوەش پاڵسێکە بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چوونکە پڕۆسەی هاوسەنگیی هەرێمی کارتێکەریی لە سەر هەموو ناوچەکە دەبێت و کوردستانی سووریاش بەشێکە لەو ناوچەیە.

خێرەکی گوتیشی: بێگومان کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا شوێندانەریی خراپی لە سەر ناوچەکە دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیاش و دەوڵەتی سووریاش و وڵاتانی نوچەکەش ببنە مەترسی بۆ سەر کوردستانی سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: پێویستە کوردەکانی سووریا لەم قۆناغەدا کە ناوچەکە بەرەو ئاراستەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی دەڕوات یەکگرتووتر بن و بۆ داواکارییەکانیان لە سووریا ڕێگاچارێکی هاوبەش بدۆزنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە