شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-27 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حزبە کوردییەکان ئامادەن بۆ بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە عەرەبییەکان ڕێکبکەون، بەڵام لە ناوخۆدا پێکەوە سازش ناکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێزان شێخ دلێر ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى دەڵێت، حزبە کوردییەکان ئامادەن بۆ بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە عەرەبییەکان ڕێکبکەون، بەڵام لە ناوخۆدا پێکەوە سازش ناکەن.

کوردپرێس:

رێزان شێخ دلێر ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسیەکانى عێراق بە لایەنەکانى هەرێمی کوردستانیشەوە دەیانەوێت رۆڵی پەرلەمان لاواز بکەن، چوونکە پەرلەمان دەسەڵاتی بەسەر دەسەڵاتى جێبەجێکردنەوە هەیە.

ئاماژەى بەوەش دەکات، پەرتەوازەیی لایەنەکان لەناوخۆی هەرێم کاریگەریى لەسەر کارەکانى بەغداش دروست کردووە کە وەک پێویست نەتوانرێت لەسەر پرسە نەتەوایەتییەکان کار بکرێت.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، لایەنەکانى هەرێم ئەوەندە بیر لە بەرژەوەندییەکانى خۆیان دەکەنەوە ئەوەندە بیر لە مەسەلە نەتەوایەتییەکان بکەنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە