لە باکووری بەغدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی داعش ڕووبەڕووی یەک بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له باکووری به‌غدا داعش هێرشی کرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیسی عێراقی و ژمارەیێک چەکداری داعش کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان TV لە زاری سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منییەوە بڵاویکرده‌وه: به‌یانیی ئه‌مرۆ هێزه عێراقییه‌کان هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامدا له تارمییه‌ی باکووری به‌غدا و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس کوژران.
گوتیشیان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بۆ سه‌ر داعش ژماره‌یه‌ک چه‌کدار کوژران و برینداربوون، ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ڵاتن.
به‌پێ زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له هێرشەکەدا ژماره‌یێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و نیشان شکێن و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی که‌وتۆته ده‌ست هێزە عێراقییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران