وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان: پەکەکە تەقەیان لە هێزەکانمان کردووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چه‌كدارانی پەکەکە له چیای مه‌تین ته‌قەیان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کرد."
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌مال محەمەد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ شەممە، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه".
ناوبراو دەشڵێت، "به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیاوه چه‌ندین گوند چۆلكراون و ژماره‌یێكی زۆری هاووڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون."
هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەمە چه‌ندینجاره په‌كه‌كه ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بكات."
جەمال محەمەد ئاماژەی بەوەش کردووە، "په‌كه‌كه رێز له خاكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت، بووه‌ته هۆكارێک بۆ سنوور به‌زاندنی سوپای توركیا."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران