سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ستگیر کردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناوچه‌ی سه‌دری راگه‌یاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه، ده‌ستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆرستی راگه‌یاند و ئاشکرای کرد، ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ی بازاڕی وه‌حیلاتی ناوچه‌ی سه‌در بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "فرمێسک و ژانه دڵی خێزانی شه‌هیدانی شارۆچکه‌ی سه‌در رێنیشانده‌رمان بوون بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌و تۆڕه تیرۆریستییه ترسنۆکانه‌ی که پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێکه‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی بازاڕی وه‌حیلات بوون.
مسته‌فا کازمی به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه تیرۆرستیه ئاشکرا بکات راشیگه‌یاندوه، سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ڕووی دادگا و گه‌ل ده‌کرێنه‌وه و ده‌بنه په‌ند بۆ هه‌موو دهستدرێژیکهرێکی تاوانبار.
شه‌وی 19ی ئه‌م مانگه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یێک له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا 30 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران