شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-24 12:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە هۆشداری دەداتە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا لەبارەی هەوڵەکانی بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیکتۆریا نۆڵەند، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "زۆر بە ڕوونی نیگەرانیـیەکانی خۆمان دەربڕیوە بۆ دەستەڵاتدارانی تورکیا سەبارەت بە قەدەغەکردنی حزبە سیاسیەکان".

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "پێموایە کە ئەو پشتگیریـیەی ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران بە گشتی دەریانبڕیوە بۆ ئەندامانی هەدەپە زۆر جیگای پێشوازییە".

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە هەدەپە نوێنەرایەتی چینێکی فراوانی هاووڵاتیانی تورکیا دەکات و قەدەغە کردنی نوێنەرانی ئەو چینە پرسیار دروست دەکات لەسەر پاک و بێگەردیی هەڵبژاردنەکان. بۆیە لە داهاتوودا بەردەوام دەبین لە ئاماژەکردن بەم بابەتە.

لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا تورکیا فشارەکانی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان چڕکردوەتەوە و بەهەزاران ئەندام، لایەنگر و سەرکردەی ئەو حزبەی دەستگیرکردووە و لەئێستاشدا دۆسیەی داخستنی هەدەپە لە دادگای باڵای تورکیایە.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە