شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-10 05:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

مستەفا قەرەسوو:

عەقڵییەتی ئەمنی ناتوانێت پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پرسی ئاشتی و چارەسەریی دیموکراتیک کێشەیەکی جەوهەرییە و ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئازادی و داهاتووی گەلی کوردەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی کوردی هەمیشە هەموو هەنگاوێکی پێویستی بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ ناوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئەم بابەتە تەنها بۆ خەڵەتاندنی ڕای گشتی یان وەک ئامرازێکی شەڕی تایبەت بەکاردەهێنێت.

ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا

ئەو ژنانەی کە لە جەنگەکانی کۆبانێ، ڕەققە و دژی داعش لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریدا جەنگان، ئێستا لە سووریای پاش ئەسەددا پێگەیەکیان لە سوپای نوێدا نییە. لە کاتێکدا کە هەزاران هێزی پیاوی کورد لە پێکهاتەی سەربازیی دیمەشقدا تێکەڵ کراون، بۆیە داهاتووی هێزەکانی ژنانی کوردی سووریا هێشتا نادیارە.

موراد قەرەیلان:

پرسی چەکدانان بەستراوەتەوە بە ئازادیی جەستەیی ئۆجەلانەوە

موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی گشتیی ناوەندی پاراستنی گەل جەختی لەوە کردەوە کە عەبدوڵا ئۆجەلان دانووستانکاری سەرەکییە و بەپێی بڕیاری ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە، دەسەڵاتی بڕیاردان لەسەر پرسی چەکدانان دراوە بە گەریلا و بەستراوەتەوە بە ئازادیی جەستەیی ئۆجەلانەوە.

سوپاس و پێزانینی پزیشکیان بۆ هەڵوێستی شەرەفمەندانەی حکوومەت و گەلی عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی شەرەفمەندانەی حکوومەت و گەلی عێراق دەربڕی و ستایشی ئەو هەوڵ و ئاسانکارییە گەورەیەی کرد کە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی پرسە دابینکراون. هەروەها پزیشکیان بە گرنگیەوە باسی پەیوەندی هەردوولای کردوو بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد بۆ ئێران، به مەبەستی زیاتر چالاککردنی پەیوەندییەکانیان و ڕووبەرووبوونەوەی ئاستەنگییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە