شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-06 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەشیرەتی هەرکی ڕێگای مووسڵ- هەولێریان داخست

پوختەی هەواڵ
دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە کە بۆ ئازاد کردنی خورشید و حەیدەر هەرکی دیاری کرابوو هێزێکی زۆری عەشیرەتی هەرکی ڕێگای مووسڵ- هەولێریان داخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خورشید هەرکی ڕاگەیاند، برایەکی خورشید هەرکی، کە ناسراوە بە (ڕەشید هەرکی)، تا کاتژمێر هەشتی ئەمشەو موڵەتی داوە بە حکوومەت، کە ئەگەر خورشید و حەیدەر ئازاد نەکرێن، ئەوا هێرشدەکرێتە سەر تەواوی دامودەزگاکانی حکوومەت، بە تایبەت پاڵاوگەکانی لانـاز و کار.

هەر لەمبارەوە تۆڕی میدیایی ئێستای بڵاوی کردەوە: تا دێت هێزێکی زۆر لە عەشیرەتی هەرکی ڕوودەکەنە ماڵی خورشید هەرکی، پاش ئەم ئاگادارکردنەوەیە، پارتی بە چەکی قورس هێزێکی زیاتر دەنێرێت بۆ قەزای خەبات و گردەڕەش، هەروەها ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە هەیە.

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، هێزێکی زۆری پارتی گەمارۆی ناحیەی گردەسێن، گوندەکانی سنووری قەزای ئاکرێ، گوندی جەلا، مام داویدا، تلبۆکێ، نیاوک، گرگۆران، گلینە و خرپییان داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەدا کە، سەرجەم ئەو ناوچانە خەڵکی عەشیرەتی هەرکیی تیایاندا نیشتەجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە