شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-03 13:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران، لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ۳ی تەممووزی ۲۰۲۶، لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران. هەروەها هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو؛ لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد باقر قالیباف جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش، ئارامی، سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.

هاوکات، دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو. هەردوولا هیوای سەرکەوتنیان بۆ گفتوگۆ و هەوڵە دیپلۆماسییەکان خواست، بە ئامانجی هێنانەدیی ئارامی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە