شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-01 19:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

​ئاوات شێخ جەنگی داوای ئازادکردنی لاهووری برای دەکات و دۆسیەکەی بە سیاسی وەسف دەکات

پوختەی هەواڵ
ئاوات شێخ جەنگی تاڵەبانی لە پەیامێکی تونددا ڕەخنە لە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی لاهووری برای و هاوڕێکانی دەگرێت، و داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکات دەستبەجێ کۆتایی بەو دۆخە بهێنن.

بەپێی هەواڵی کوڕدپرێس، لە پەیامەکەیدا، شێخ جەنگی ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەی ١١ مانگە براکەی و ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوازێکی نادادپەروەرانە لە زینداندا هێڵراونەتەوە. ناوبراو کێشەکە بە تەواوی بە "سیاسی" وەسف دەکات و ڕووی دەمی دەکاتە بەرپرسانی باڵای هەرێم (مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی) و دەڵێت: "فەرموون بە جوهدێک یاسا سەروەر بکەن و ئەم دۆخە قورسە یەکلایی بکەنەوە."
​لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئاوات شێخ جەنگی هۆشداری لە لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دۆسیەیە دەدات و ڕایگەیاندووە: "ئەگەر براکانم تاوانبارن، لەسێدارەیان بدەن! ئەگەر شتێکی تریشە، کۆتایی بەم ستەمە بهێنن کە ماڵی دەیان خێزانی وێران کردووە و پێشمەرگەکان ئازاد بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە