شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-04 09:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیرابێت

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا هاوکارییەکانی تایبەت بە شەڕی داعش بەهۆی کەمبوونەوەی هەڕەشەکانیان وەستاون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی (ئەیلول/۹)ـی ساڵی ۲۰۲۶ـە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردولادا بێتە ئاراوە".

ئەوەلەكاتێكدایە كە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی ۲۰۲۷ـی رەوانەی کۆنگرێس کرد و ۳۰۳ ملیۆن دۆلاری بۆ راهێنان و پڕچەککردنی هێزە هاوبەشەکانی دژی داعش لە عێراق و سووریا داواکردووە.

لە کۆی بوودجەکە، ۱۱۹ ملیۆن دۆلار بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان نەکراوە. هەروەها ۱۳۰ ملیۆن بۆ سووریا و ۳۶ ملیۆن بۆ لوبنان دیاریکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە