شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-16 06:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە میونشن کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
لە پەرواێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات كۆبوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەک ئەوەی لە راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانه‌ى کێشه‌کان له‌ سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له‌ ده‌ستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت".

لاى خۆيه‌وه‌ "مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست".

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە میونشن کۆ بوونەوە

مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە