شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-06 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پابەندبوونی SDF بە ڕێککەوتنەکان دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاشتی لە سووریا

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت ئەگەر هێزەکانی سووریای دیموکرات بەو ڕێککەوتنانە کە لەگەڵ حکوومەتی سووریا واژۆیان کردووە پابەند بن کەشوهەوای ئاشتی لەسووریا بەهێز دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا، لەناو فرۆكەكەی لەكاتی گەڕانەوەی لە سەردانەكەی بۆ سعوودیە ڕایگەیاند:چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە باکووری سووریا جێگای بایەخی راستەوخۆیە بۆ ئێمە، گەورەترین خواستی ئێمە ئەوەیە سووریا لە ژێر سایەی یەک دەوڵەت و یەک سوپادا یەکگرتوو بێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: پابەندبوونی بەناو "هێزەکانی سووریای دیموکرات" بەو رێککەوتنانەی کە واژۆیان کردووە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کەشوهەوای ئاشتی لە سووریا و ئاسانکاری بۆ سەقامگیری هەمیشەیی دەکات، تەنانەت نابێت کەس بیر لە ورووژاندنی ململانێ، یان هەڵكشانی  گرژییەکان، یان دەستی دەستی بكاتەوە.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: ئێمە پشتیوانی لە سووریایەکی یەکگرتوو و بەهێز و ئارام دەکەین بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، ئێمە لەگەڵ سووریادا وەستاوین.
ناوبراو دەشڵێت: کێشەی ئێمه لەگەڵ تیرۆردایه، لەگەڵ ئەو کەسانەیه که "تیرۆر" وەک ئامرازو میتۆد بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن به ئامانجه جوداخوازەکانیان.
سەرۆکی تورکیا وتیشی: بە چارەسەرکردنی کێشەى باکووری سووریا، بارگرانی لەسەر پرۆسەی "تورکیاى دوور لە تیرۆر" سوكتر بووە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیادووە: لە ئێستادا لیژنەكەی پەرلەمان سەرقاڵی کۆتایی هێنانە بە راپۆرتە هاوبەشەكەی، هیوادارین راپۆرتەکە بە کۆدەنگی بێت و دیدگایەک پێشکەش بکات کە گڕوتین بدات بە پرۆسەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە