تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە
پوختەی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەڵێت" تا وەکوو ئێستا هیچ رێککەوتةیکمان نەکردووە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و چاوەڕێین شاندەکان بێن و سەرۆک بارزانی ببینن، چی لە بەرژەوەندیی گەل بێت، ئەو بڕیارە دەدەین".
لە بارەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتی: "لەدوای هەڵبژاردنەوە گوتمان پێویستە رێز لە دەنگ و بڕیاری خەڵک بگیرێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبن بە رێگە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ".
هەروەها مەسروور بارزانی دەشڵێت: "دڵخۆشە" بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و دەشڵێت: "هیوادارین مافی کورد بە شێوەی یاسایی و لە دەستوور جێگیر بکرێ، ئەمە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکە".
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#مەسروور بارزانی
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#پۆستی سەرۆک کۆمار
#سەرۆک کۆماری عێراق
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران