ترەمپ: کوردەکان زیاتر بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەوڵیاندا نەک ئەمریکا
پوختەی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئەو شەڕەی بەرۆکی کوردستانی سووریای گرتووە ڕاگەیاند: "بڕێکی زۆر زۆر پارە و نەوت و شتی تریش بە کوردەکان دراوە و وتیشی كوردم خۆش دەوێت و هەوڵەدەین بیانپارێزین".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، دوو هەفتەیە سوپای سووریا هێزی بۆ سەرپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت جووڵاندووە و ئەحمەد شەرعی سەرۆكی ئەو وڵاتە كەسێكی بەهێز و توندە.
لەبارەی كوردانیشەوە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "من کوردم خۆش دەوێت، بەڵام ئەوان بڕێکی زۆر زۆر پارەیان پێدراوە، نەوت و شتی تریشیان پێدراوە. کەواتە ئەوان زیاتر بۆ خۆیان ئەو کارەیان دەکرد نەک بۆ ئێمە. بەڵام ئێمە لەگەڵ کورد پەیوەندیمان باشە".
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، نێوانی واشنتن و کورد باشە و جەختی کردەوە، "هەوڵدەدەین کورد بپارێزین".
بۆچوونی بەکارهێنەران