شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-19 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و شەرع جەخت لە مافی کورد و سەروەریی خاکی سووریا دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا و هەرد.ولا جەختیان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و مافی کوردەکان لە وڵاتە کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) ئەمشەو بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی ئەنجامدا و باسیان دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرد و جەختیان لەسەر یەکپارچەیی، سەروەری و سەقامگیریی خاکی سووریا کردوەتەوە. هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، مەسعوود بارزانی ستایشی مەرسومی ژمارە ۱۳ـی ساڵی ۲۰۲۶ی ئەحمەد شەرعی کرد، کە ماف و تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا گەرەنتی دەکات.

بەگوێرەی بارەگای بارزانیش، وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی لەگەڵ هەیسەدە، شەرع جەختی لەوە كردەوە كە ڕەچاوی مافەكانی كورد  و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی ڕێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن.

دەشڵێت "هەرلەو پەیوەندییەدا مەسعوود بارزانی جەختی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە سووریادا كردەوە و هەروەها دەرچوی مەرسومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئیجابی لەسەر بنیات بنرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە