شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-15 13:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەورەترین کاروانی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، ئەریکا گەورەترین کاروانی سەربازیی خۆی لە ساڵی ۲۰۲۶دا لە ڕێگای عێراقەوە گەیاندە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حاڵێکدا کە سەرکردە کوردەکانی سووریا ناڕازین لە خەمساردیی ئەمریکا هەمبەر هێرشی سوپای سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و هاوکات تورکیاش بە درۆن بۆردوومانی بنکە سەربازییەکانی شەڕڤانانی کورد لە ڕۆژئاوای فۆرات دەکات ، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد ئەمریکا ۷۰ بارهەڵگری سەربازیی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی گەیاندۆتە بنکەکانی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کاروانە سەربازییە کە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، چەکی قورس لەوان تانک و زرێپۆشی پێبووە.
ڕوانگەی سووری کە چاودێریی پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە دەکا دەڵێت ئەمە گەورەترین کاروانی سەربازیی ئەمریکایە کە لە ساڵی ۲۰۲۶دا بەرەو سووریا جووڵەی پێکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە