کۆ گشتیی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە ۸۱ کەس
پوختەی هەواڵ
دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕووی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان داخرا و کۆی گشتی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە گەیشتە ۸۱ کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆ گشتیی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە ۸۱ کەس و لایەنە کوردستانییەکانیش کاندیدی خۆیان ناساندووە و یەکێتی بەفەرمی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حسێن و نەوزاد هادی بۆ ئەو پۆستە تۆمارکردوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆ ئەم خولەی سەرۆكایەتی كۆمار، پێنج ژن خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، كە لە مێژوی دەوڵەتی عێراق و هەرێمی كوردستاندا ئەمە یەكەمجارە.
بۆچوونی بەکارهێنەران